هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی بۆ ڕووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب ده‌ربڕی
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/25، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه: دوابەدوای ڕووداوی سووتانی نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب) لە شاری بەغدا و مردنی ژمارەیەک نەخۆش و هاوەڵانی نەخۆش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندیی تەلەفۆنیمان بە بەڕێز د. حه‌سه‌ن ئه‌لته‌میمی، وەزیری تەندروستیی عێراقی فیدڕاڵه‌وه کرد، لەبارەی هۆکار و دەرئەنجامەکانی ئەم ڕووداوە و ڕێکارە ئەنجامدراوه‌كان گفتوگۆمان کرد، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان بۆ ئەم ڕووداوە و سەرەخۆشیمان لە خانەوادەی قوربانیان، ئامادەیی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌مان پیشان دا بۆ هەر پێداویستییەک و بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنی تیمەکانی پزیشکی و ئامادەباشیی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.
لای خۆیه‌وه وەزیری تەندروستیی عیراقی فیدڕاڵ، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی و هەماهەنگیی کرد بۆ هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت.
باسنيوز
