تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی لە باشووری کوردستان بۆردومان کرد
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند کاتژمێرێکە بە شێوەیەکی فراوان دەستیان بە بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان کردووە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش تورکیا هەریەک لە ناوچەکانی مەتین، ئاڤاشین، زاب و قەندیل بۆردومان دەکات.
لەمبارەیەوە سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارەدێی (کانی ماسی) بە (کوردستان24)ی راگەیاندووە: "چەند گوندێکی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەری تورکیاوە لەو پێگانەی بنکەکانی پەکەکەی لێ هەن، بۆردومان کراون".
به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وام ده‌ڤه‌ر و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی سه‌ره‌كی به‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه و ساڵانه به ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار ده‌بن و زیانێكی زۆری ماددیش به گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌گات.
باسنيوز
