پۆلیسی هەولێر تەقەکەرەکانی دریم ستی دەستگیر کرد
بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو لایەن لە (دریم ستی) ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر بکەن".
هەروها پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو، کە هەرسێ تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.
باسنیوز
