ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/4/201، پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر بلاوی كرده‌وه، كه بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس، تۆمه‌تبارێكیان بە ناوی (ز.ر.خ) تەمەن (38 ساڵ) دەستگیر كرد، كە لە باخچەیەك لە گەڕەكی تەیراوەی هه‌ولێر لەگەڵ چەند كەسێكی تر دەبێتە شەڕیان و تەقە دەكات و دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە.
پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر ئاشكراای كردووه، كه تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، چەندین كێشەی جۆراوجۆری هەیە و پێشتریش لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ماوەی ساڵێك سزا دراوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، راگیراوە.
باسنيوز
