سه‌رۆك بارزانی له 47ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی قه‌ڵادزێ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/4/2021، سه‌رۆك بارزانی له هه‌ژماره‌ی فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گهیلاندووه: چل و حەفت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە بۆردومانی شاری قەڵادزێدا سەدان هاووڵاتی و مامۆستای زانكۆ و قوتابییان شەهید كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ بەشێك بوو لە دەستپێكردنی سیاسەتی جینۆساید كە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ پاكتاوكردن و قڕكردنی گەلی كوردستان پلانی بۆ دانرابوو.
سه‌رۆك بارزانی، له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی قەڵادزێ و شەهیدانی كورد و كوردستان.
باسنيوز
