له‌ هه‌رێمى كوردستان 513 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 513 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 513 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 24/4/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان 513 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 12 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 781 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٢٣)
١. پشکنین: (٥٩٣٦ پشکنینی نوێ)
• (١٧٩٨) هەولێر
• (٣١٠) سلێمانی
• (٣٢٧٠) دهۆك
• (٢٤٦) هەڵەبجە
• (٣١٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥١٣ تووشبووی نوێ)
• (٦٠) هەولێر
• (٤٣) سلێمانی
• (٣٦٨) دهۆك
• (١٠) هەڵەبجە
• (٣٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٨٧١ چاکبوون)
• (٨٢) هەولێر
• (٣٠٥) سلێمانی
• (٣٩٨) دهۆك
• (١٠) هەڵەبجە
• (٦٣) گەرمیان
• (١٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٢ مردن)
• (١) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٥٩٢٢٠٤ (٥٥٧٧٤٠ هەولێر، ٣٦٠٩٧٣ سلێمانی، ٦٦٢٥٦٠ دهۆك، ١٠٩٣١ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٤٥١٨٨ (٤٧٥٠٨ هەولێر، ٤٣٢٢٣ سلێمانی، ٥١٠٦٦ دهۆك، ٣٣٩١ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٢٢٠٣٥ (٤٠٤١٠ هەولێر، ٣٤٧٢٢ سلێمانی، ٤٣٨٧١ دهۆك، ٣٠٣٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٢٠٩ (٦٠١٦ هەولێر، ٦٦٧٢ سلێمانی، ٦٣٠٦ دهۆك، ٢١٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٩٤٤ (١٠٨٢ هەولێر، ١٨٢٩ سلێمانی، ٨٨٩ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی نیسان ٢٠٢١












باسنيوز


Top