ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی لە کەرکووک: گەڕانەوەمان بۆ سەنگی کورد لە کەرکووک گرنگە

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی لە کەرکووک: گەڕانەوەمان بۆ سەنگی کورد لە کەرکووک گرنگە
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووک - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، گەڕانەوەی پارتی بۆ سەنگی کورد لە کەرکووک گرنگە و دەشبێ حەشدی شەعبی لەناو کەرکووک بچێتە دەرەوە.

د. فه‌رهاد كه‌ركووكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووک - گه‌رمیانی پارتی، رايگەیاند: هەوڵەکان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووک به‌رده‌وامن و لێژنه‌كان کاری خۆیان دەکەن.

فەرهاد کەرکووکی پێیوایە تاکە رێگر لەبەردەم ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبین، ”دەبێ حەشدی شەعبی و سوپا لەناو شاری کەرکووک بچنە دەرەوە و ئەمنیەت بە پۆلیس بسپێردرێت“.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاشکراشی کرد، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکووک لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

لەبارەی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک، فەرهاد کەرکووکی رایگەیاند: ”ده‌بێت“ پێش هه‌ڵبژاردنی پێشوەختە، کە بڕیارە لە رۆژی 10-10-2021 بەڕێوە بچێت، پارتی بگه‌رێته‌وه‌، چونکە ”بوونی پارتی بۆ سەنگی کورد لەو شارە، گرنگە“.












باسنيوز


Top