له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان وه‌رگرتووه ڕوونكردنه‌وه ده‌درێ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/4/2021، جاسم حیجامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی كه‌رتی كه‌رخی به‌غدا، له لێدوانێكی مێدیاییدا ئاشكرای كردووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، پێویسته له خۆپارێزییه ته‌ندروستییه‌كان دژی په‌تاكه به‌رده‌وام بن و په‌یڕه‌وكردنی ڕێنوێنییه‌كان نه‌شكێنن، چونكه له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می لێدانی پێكوته‌دا به‌رگریی دژی ڤایرۆسه‌كه پێك نایه و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، یان وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می پێكوته‌كه ئه‌و به‌رگرییه دروست ده‌بێ.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، كه بۆ خۆكوتین به ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا، پێویست به هیچ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵییه‌ك ناكا.
ئاشكراشی كرد، كه ڕێژه‌ی كوتین به پێكوته‌كه، له عێراق گه‌ییشتووه‌ته 5 كه‌س له هه‌ر هه‌زار كه‌سێك.
باس‌نیوز
