ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ملیارێك و 142 ملیۆن مانگانهی بۆ سلێمانی تهرخان كرد
به پێی نووسراووێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ پێنجشهممه 22/4/2021 دەرچووە و کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژە بە رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی خەرجیی پڕۆژەی كۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی سنووری زۆنی دووی دوکان - چەمچەماڵ دراوه.
بەپێی نووسراوەکە "بڕی یەک ملیار و 142 ملیۆن دینار مانگانە خەرج دەکرێ بۆ کۆمپانیای شکار بۆ پڕۆژەی كۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی سنووری زۆنی دووی دوکان - چەمچەماڵ دراوە".
ئەو بڕە پارەیه لەسەر بودجەی شارەوانیەکانی سلێمانی خەرج دەکرێ، کە لە 1/1/2021 بۆ 25/3/2021 دەبێت.
هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پهیجی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فەیسبووک)، نووسراوەکەی داناوە و ئاماژهی بهوه كردووه: سوپاس بۆ ڕەزامەندیی و پشتیوانیی ئەنجوومەنی وەزیران، سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی بە خەمی ژیان و ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانەوەن".
باسنيوز
