پیرۆزبایینامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی(27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)

پیرۆزبایینامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  بەبۆنەی(27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)



بەڕێز/ فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بەڕێزان/ ئەندامانی ستافی نووسین و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری(گوڵان)

مایەی شانازییە ئەمڕۆ گۆڤاری گوڵان یادی(٢٧)ەمین ساڵەی دەرچوونی دەكاتەوە، ئەو گۆڤارەی جێدەستی لە پەرەپێدانی رۆژنامەگەریی كوردیی گرنگ و كاریگەر بووە و، خزمەتێكی دیار و بەرچاوی ئەو بوارەی كردووە، دیارە ئەو بەرهەمەش دەرەنجامی كار و ئەرك و ماندووبوونی ئێوە و دڵسۆزانی ئەو پەیامە راست و دروستەیە بۆیە دەستخۆشیتان لێدەكەین.

گۆڤاری(گوڵان) وەك هەفتەنامە بەپێی پلان و كارنامەیەكی رێكوپێك بەردەوامە بەجۆرێك بە شایەتی توێژی نووسەر و رۆشنبیر و ئەكادیمیستان بایەخ و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و لەو رووەشدا بوارە رۆژنامەگەریی و رۆشنبیرییەكەی دەوڵەمەندتر كردووە.
لەلایەكی دیكەوە گۆڤاری(گوڵان) توانیویەتی ژمارەیەكی یەكجارزۆری توێژەر و نووسەر و ئەكادیمی ناسراوی عەرەبی و بیانی بەیەكەوە كۆبكاتەوە، بەمەش وتار و لێكۆڵینەوەی زانستی و ئەكادیمی هەمەلایەنەی سوودمەند پێشكەش بە خوێنەرانی بكات.
گۆڤاری(گوڵان) لە رووی بابەتییانە و پیشەوەرییەوە خاوەن خەسڵەتگەلی تایبەتمەندی خۆیەتی و، بەپێی پەیرەوكردنی گیانی دیالۆگ و رەخنەگرانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی كردووە.

لەو یادەدا گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو نووسەران و خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان دەكەین و، وێرای هیواخوازیی بەردەوامیی و پێشوەچوونی زیاتر، پشتیوانی خۆمان بۆ گۆڤارەكە دووپات دەكەینەوە.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٢ـی نیسانی ٢٠٢١
Top