وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری بڵاو كردەوە
هەر بەپێی خشتەكە، لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و راگەیاندنی وەزارەتی داراییش ئاشكرای كردووە كە دابەشكردنی مووچە بەپێی میكانیزمی مانگی پێشوو دەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە وێڕای بڵاوبوونەوەی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی و كەوتنە باری جێبەجێكردنەوە، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی وەك شایستەی دارایی مانگەكانی (یەك، دوو، سێ و چوار)ی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.
باسنیوز
