گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/4/2021، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا پرسی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر خراوه‌ته روو و ڕای گه‌یاند، كه دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵك له پێشینكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، سوپاسی دۆست و هاوپه‌یمانان كرد، كه پاڵپشتیی خۆیان بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و دڵنییان داوه و وه‌كوو حكوومه‌ت سوپاسیان ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه بابه‌تی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، په‌یوه‌ست بوو به خستنه‌رووی هێڵه گشتییه‌كانی بودجه‌ی 2021ـی كوردستان، هه‌ریه‌ك له وه‌زیره‌كانی دارایی و پلاندانان، خه‌رجی و داهات و كورتهێنانی خسته روو هێشتا قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌كه به ته‌واوی ئاماده ده‌كرێ و بڕیاری گونجاو چ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رج چ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان ده‌درێ.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی ئاشرا كرد: ئێمه وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆمانین و 25ى ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێ".
باسى له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له باره‌ی بابه‌تی مووچه ده‌درێت.
له به‌شێكی گوته‌كانیدا، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته روو، كه دوو پڕۆژه‌یاسا خرانه روو و به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كران، یه‌كه‌م پڕۆژه‌یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ژماره 22ـی ساڵی 2011ـی هه‌رێمی كوردستان به تێكڕانی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، دووه‌میش پڕۆژه‌ی به‌ركاركردنی یاسای ڕه‌سمی پوولی عێراقی ژماره 71ـی 2012ـی عێراق كه له هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێ.
ئه‌وه‌ش راگه‌یاند، كه په‌یڕه‌وی ڕێكخستنی پاسه‌وانیش به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستان ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاشیگه‌یاند: نیگه‌رانین له ده‌وامی هه‌ندێ فه‌رمانگه به تایبه‌ت له ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی خه‌مسیاردییه‌كی له ده‌وامكردن هه‌یه، فه‌رمانمان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن، ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی زیادبوونی رۆتین، كه حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناك و پێویسته داموده‌زگاكان له خزمه‌تی خه‌ڵكدا بن.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی راسپار، ڕێنوێنیی گونجاو له باره‌ی رووماڵكردنی هه‌ندێ دیارده ده‌ربكا، كه هه‌ندێ كار له مێدیاكان كراون، دڵه‌ڕاوكێی لای هاووڵاتیان دروست كردووه.
باسنيوز
