د. ئومێد سه‌باج: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا باسی هێڵه گشتییه‌كانی بوودجه ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/4/2021 د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا چه‌ند ته‌وه‌رێك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی بودجه، وه‌كوو خه‌رجی و داهات و كورتهێنان ده‌كرێ و ده‌مانه‌وێ بودجه بكه‌ینه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ڕیفۆرم و زیادكردنی داهات.
ئومێد سه‌باح، ئاشكراشی كرد، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كردووه و ئاماده‌یی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی ده‌ربڕیوه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له باره‌ی بابه‌تی لێبڕینی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، گوتی: مووچه و لێبڕین، په‌یوه‌ندیی به پرسی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و ئه‌مڕۆش باسی هێڵه گشتییه‌كانی بودجه ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه جارێكی تر شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته بهغاد، ئه‌مجاره گفتوگۆكان جیاواز ده‌بن، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاودێریی دارایی عێراق ده‌كه‌ن.
باسنيوز
