حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاریه‌كانی بودجه تاوتوێده‌كات
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا دواپێشھاتهكانی بواری ئه‌منی له ھه‌رێمی كوردستان و ھێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر، ره‌وشی لێكۆڵینه‌وه و ھه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێنه‌ڕو.
باس له قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كان و كورتهێنان ده‌كرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، ھێڵهگشتییهكانی ڕه‌شنوسی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 له بواره‌كانی داهات، خه‌رجی، قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كان و كورتهێنان باس ده‌كرێن.
له ساڵی 2013ه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردوه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارانیش، "هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجی و داهاته‌كان به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بۆیان ره‌وانه نه‌كراوه".
خه‌ندان-
