ته‌ندروستیی گه‌رمیان بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/4/2021، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، نووسراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه دراوه، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاسپاردووه، بۆ ئەوەی لە کاتی مۆڵەتپێدانی پیشەیی بەو کەسانەی پێویستە مۆڵەتیان ھەبێت، دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتییە و بۆ دڵنیابوونەوەیه لە سەلامەتیی پیشەوەران، پشکنینەکەش لە تاقیگەی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار، بەخۆڕایی و بەبێ ھیچ بەرامبەرێک بۆ پیشەوەران ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
