گەورەترین بنكەی تەندروستیی كەركووك خزمەتگوزارییەكانی ڕاگیراوە
لەمبارەوە ئەمڕۆ سێشەممە 20/4/2021، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕايگەیاند: "ڕاستە مۆلیدەی بنكەی تەندروستیی بنکەی تەندروستیی ڕەحیم ئاوای كەركووك تێك چووە و ئەوەش كاریگەری كردووەتە سەر كارەكانی ئەو بنكە تەندروستییە".
گوتیشی: "ئێستا هەوڵی جدیمان داوە بۆ ئەوەی ئەو مۆلیدەیە چاك بكەینەوە، لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو چاك دەكرێتەوە".
ئێستا پێدانی كارەبای نیشتمانی لە شاری كەركووك كەمی كردووە و بنكە تەندروستییەكانی شارەكەش لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاكوو 2ی پاشنیوەڕۆ كراوەن و بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتییانی گەڕەكی ڕەحیم ئاوا و گەڕەكەكانی دەوروبەری سەردانی بنكەی تەندروستیی ڕەحیم ئاوا دەكەن کە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە تەندروستیەکانی شارەکە دادەنرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانی و تێكچوونی مۆلیدەی بنكەكە بەشی زۆری خزمەتگوزارییەكانی ئەو بنكەیە نەماوە و ئەمەش بووەتە گرفتێک بۆ خەڵک.
باسنيوز
