رێگای دووسایدی نوێی نێوان هەولێر - دهۆک کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی4ی2021، رێگای دووسایدی نوێی نێوان هەولێر - دهۆک کرایەوە و له كردنه‌وه‌ی رێگا دووسایدهكەش، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر، بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه كاریگه‌ری و ئاسانكاری له‌سه‌ر هاتوچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌دا كردووه و كابینه‌ی نۆیه‌میش گرنگییه‌كی زۆر به رێگاوبانه‌كان ده‌دات".
ئەم ڕێگایە بە ستانداردی نێودەوڵەتییە کە درێژاییهکەی 35 كیلۆمه‌تره و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ڕهچاوكراوە و به گوژمه‌ی 166 ملیۆن دۆلار و به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه ئه‌نجامدراوه، رێگاكه 6 ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه، كه تاكه پڕۆژه‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان ئۆڤه‌رپاس و ئهندهرپاسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یوتێرنی تێدا بێت، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان دەبێت.
باسنيوز
