لە زومار چوار تیرۆریست دەستگیر کران

لە زومار چوار تیرۆریست دەستگیر کران
بەپێی زانیاریی میدیا عێراق و بە پشتبەستن بە زانیاریی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندێکی سەر بە ناحیەی زومار چوار تیرۆریست دەستگیر کراون.

لەمبارەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کە ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/19 هێزەکانی سەر بە ئۆپەراسیۆنی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا توانیویانە لە گوندی "سۆفیە"ی سەر بە ناحیەی زومار چوار تیرۆریست دەستگیر بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دووشەممە لیوا ئەنوەر عەباس، گوتەبێژی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، ڕایگەیاند: "لەسەر زانیاریی هەواڵگریی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، لە گەڕەكی یەكی ئاداری ناحیەی ڕەشادی سەر قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركووك، تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیر كراوە".













باسنیوز


Top