مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ههواڵی تهندروستی کۆسرەت رەسولی پرسی و هیوای لهشساغی بۆ خواست
له راگهیهندراوهكەی نووسینگهی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی هاتووه: "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی بۆ کۆسرەت رەسول عەلی بەمەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی و خۆشحاڵی دەربڕین بوو بە گەڕانەوەی".
ههروهها ئاماژە بەوەش دراوە، "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی کۆسرەت رەسول دەربڕی و هیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست".
باسنيوز
