ئەمریکا ڤاکسین بۆ پێشمەرگە دابین دەکات
ئهمڕۆ یهكشهممه 18/4/2021، د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بە كوردستان24ی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پێشمەرگە لە ھەولێر، لە لایەن ئەمەریكاوە ڤاكسین بۆ 31 ھەزار پێشمەرگەی لیوا ھاوبەشەكان دابین دەكرێت".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو بڕە ڤاكسینەی جۆری فایزەر كە بۆ ھەرێمی كوردستان نێردرابوو لە ھەولێر تەواو بووە و سبەی لە سلێمانی و كۆیە دەست بە پێدانی دەكرێت بە ھاووڵاتییان، ڤاكسینی ئەسترازینیكاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، بەم نزیكانەش چەند كاروانێكی دیكەی ڤاكسین دەگەنە عێراق و ھەرێمی كوردستان".
د. رەهێڵ فەرەیدوون، ئاشكراشی كرد: "لەگەڵ كۆمپانیا سیۆفارم لەسەر هێڵین، بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكەین و راستەوخۆ ڤاكسین بھێنرێتە ھەرێمی كوردستان، ھەنگاومان ناوە بۆ گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان".
باسنيوز
