دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی خێزانە کەمدەرامەتەکانی ههڵهبجه دەکات
ئهمڕۆ یهكشهممه 18/4/2021، کەریم عەبدولقادر، بەرپرسی بەوەکالەتی ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕاگەیاند: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاریی کۆمپانیاى كۆڕهك تیلیكۆم هەستاوە بە دابەشكردنی ٥ هەزار و ٥٠٠ پاكێج خۆراك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمى كوردستان، لەو بڕەش هەزار و ٥٠٠ پاكێجیان لە سنووری ئۆفیسی سلێمانیى دەزگاى خێرخوازى بارزانییە، کە هەردوو پارێزگا سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە".
ڕوونیشی كردەوە: ”لە ڕۆژانی پێشوو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی ٥٠٠ پاکێج خۆراکمان دابەش کرد و لە قەزاكانی شارەزوور و سەیدسادقیش ٥٠٠ پاکێجى دیکە دابەش کران، ئەمڕۆش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە هەردوو شارەدێی سیروان و خورماڵ ٥٠٠ پاكێج لەو هاوکارییانە دابەش کران و لە ڕۆژانى داهاتووش لە سەنتەرى پاریزگاى هەڵەبجە هاوکاری دابەش دەکەین".
گوتیشی:”ئەو خێزانه بەڕێزانەی كە ئهو هاوكارییانهیان پێ دهدرێ، ناوەکانیان لە ئیدارەى ناحیەکان و ڕێکخراوەکانى کەمئەندامان وەرگیراون و بەشێکیشیان لە ڕێگەى ئۆفیسەکانى دەزگاى خێرخوازى بارزانییەوە ناوەکانیان تۆمار کراون، کە ڕۆژانە سەردانیان کردووین".
باسنیوز
