له كهركووك هەڵكوترایه سەر كێڵگەی بهرپرسی لقی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان
ئەمڕۆ شەممە 17/4/2021، حەربی خالید، سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، لە گوندی سەقزلی سەر بە كەركووك، 9 چەكدار هەڵدەكوتنە سەر كێڵگەی نەوزاد قادر بهرپرسی لقی كەركووكی یژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و سەرۆكی لقی كەركووكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، ئەو چەكدارانە بەزەبری هێز ئۆتۆمبێلەكەی و بڕێك پارەش كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەی بووە، دەبەن.
گوتیشی، ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو كردەوەیە دەكەین، بەڵام هیچ دەسەڵاتێكیش نییە و لێكۆڵینەوەیە لەو ڕووداوە كراوە و لایهنی پهیوهندیدار بەدوای سەرداوهكانی دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی ئهو تاوانه.
باسنیوز
