سەرۆک بارزانی: هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵوومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە

سەرۆک بارزانی: هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵوومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لە 34ەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانکردنی دەڤەری بالیسان و شێخ وەسانان بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: "هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵوومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە".

هەروەها دەشڵێت: "لە یادی 34ەمین ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی دەڤەری بالیسان و شێخ وەسان هەزاران سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دەنێرین".

رۆژی 16ی4ی1987، رژێمی به‌عسی رووخاو بۆ یه‌كه‌مجار چه‌كی كیمیایی له‌ دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێنا و ناوچه‌كانی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانانی بۆردوومان كرد.



باسنیوز
Top