خەسرەو گۆران: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پارتی لە 28 بازنەی هەڵبژاردن بەشداریی دەكات
خەسرەو گۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان،ئەم مانگە ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕادەستی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات".
گوتیشی: "پارتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقدا، لە 28 بازنەی هەڵبژاردن بەشداریی دەكات، هەر لە كووت و مەندەلییەوە تاكو شنگال و زاخۆ".
راشیگەیاند: "پارتی لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تریش بە گشتی بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەكات و قۆناغ بە قۆناغ ئامادەكاری بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەكەین".
باسنیوز
