هاووڵاتییان لەبارەی وەرگرتنى ڤاكسينی كۆرۆنا ئاگادار دەکرێنەوە
لە راگەیاندراوەکەی تەندروستى هەولێر کە تێیدا هاتووە: "سەبارەت به وەرگرتنى ڤاكسينی دژی كۆڕۆنا، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە لە شاری هەولێر چەند سەنتەرێكى دياريكراو هەن بۆ لێدانی ڤاكسينەکە، لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە یەکسانی بە هەموو هاووڵاتییان بدرێت".
ئاماژە بەوەش دراوە، "داواكارين هاووڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار بکەن، تکایە بەبێ خۆتۆماركردن (موعد)، كەس سەردانى سەنتەرەكان نەكات، بەڵكو پێویستە له ڕێگەى ئؤنڵاينەوە ناوی خۆيان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی کاتی وەرگرتنى ڤاكسينیان بۆ دەستنيشان بكرێت، هيچ كەس و لايەنێكیش بۆی نيیه بەدەر له نۆرەگرتن و سيستەمی ناو تۆمارکردن، سەردانی سەنتەرەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بكات".
هەروەها تەندروستی هەولێر لەهەمانکاتدا هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بڕیارلێدراو و بەردەست، سەلامەتن و باشن بۆ بەکارهێنان.
باسنیوز
