كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: كار بۆ ڕاپێچكردنی تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بۆ دادگا‌ ده‌كه‌ین

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: كار بۆ ڕاپێچكردنی تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بۆ دادگا‌ ده‌كه‌ین
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازیی توركی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان كار بۆ به‌دادگادانی تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/4/2021، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) په‌یامێكی له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه: هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی ئاسمانیی هەولێر و بنکەی سەربازیی تورکی لە هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین.














باسنيوز




Top