بەردی بناغەی دوو سایدی هەولێر- گوێڕ دانرا
ئهمڕۆ پێنجشهممه 15/4/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر ڕای گهیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری پارێزگاری نەینەوا، لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی دوو سایدی (هەولێر - گوێڕ)ـمان دانا.
ئومێد خۆشناو، ئاماژهی بهوه كرد، ئەم دووسایدە جگە لەوەی پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگە بۆ ناوچەکە و ئاسانکاری لە هاتووچۆی هاووڵاتییان و گەیشتنیان بە شاری هەولێر دەکات، لە هەمان کاتدا فشارێکی زۆریش لەسەر ڕێگای (هەولێر - موسڵ) کەم دەکاتەوە و دەبێتە بوارێکی دیکەی گرنگیش بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی کە لەو ناوچەیەدا لەپەرەسەندندایە، خەڵکی ئەو ناوچەیە لە زۆر بواردا بێبەش بوونە و لە کاتی هاتنی تیرۆرستانی داعشیش زیانی زۆریان بەرکەوتووە، بۆیە شایەنی ئەوەن کە ئێمە وەکوو ئیدارەی هەولێر لەگەڵ ئیدارەی نینەوا خزمەتی باشتریان پێشکەش بکەین.
پارێزگاری ههولێر، دڵنیایی دا، كه کە جگە لەو 35 کیلۆمهتره لە دوو سایدی (هەولێر - گوێڕ)، بەشەکەی تریشی کە نزیک دەبێتەوە لە هەولێر، "لە پلانماندا دەبێت چارەسەری بکەین".
باسنيوز
