سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق دەکات
لە دیدارەکەدا کە ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی رووسیای کرد بۆ ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنيشی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا .
سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر پەیوەنديی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.
هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
باسنيوز
