تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سلێمانی رووی دا و چوار قوربانی لێ كەوتەوە

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سلێمانی رووی دا و چوار قوربانی لێ كەوتەوە
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، تەقینەوەیەك لەنێو كارگەیەكدا ڕووی داوە و بەپێی ئاماری سەرەتایی، کەسێک گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی دیكه‌ بریندار بوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122، ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/4/2021، لە كارگەیەكی تانجەڕۆ لە شاری سلێمانی، تەقینەوەیەك رووی داوە، بەو هۆیەوە چوار كەس بریندار بوونە، دواتر یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەست داوە".

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا باسى له‌وه‌ش كرد، هێشتا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکە رانەگەیەندراوە.





باسنیوز
Top