سەرۆک بارزانی: تاوانی ئەنفال یەکێکە لە رەشترین لاپەڕەکانی مێژووی ڕژێمی پێشووی عێراق
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی4ی2021، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی لە 33یەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "تاوانی ئەنفال یەکێکە لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی ڕژێمی پێشووی عێراق و، بەڵگەی مەزلوومییەتی گەلی کوردستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا".
هەروەها سەرۆک بارزانی دەشڵێت: "ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی حکوومەتی عێراقیشە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی زیانلێکەوتووانی ئەو تاوانە گەورەیە بکات".
باسنيوز
