پەرلەمانی کوردستان داوا دهكات حکوومەتی عێراق قهرهبووی قوربانییانی ئهنفال بكاتهوه
بەپێی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، کە لیژنەی تایبەت ئامادەی کردووە، 19 داواکارییان تێدا جێگیر کردووه و یەکێک لە داواکارییەکان ئەوەیە حکوومەتی عێراق قەرەبووی دارایی و مەعنەویی ھەرێمی کوردستان و گەرمیان بکاتەوە.
یهكێكی دیكه لهو خاڵانهدا، داوا كراوه كه حکوومەتی عێراق بە فەرمی داوای لێبوردن لە ھەرێمی کوردستان بکات.
لە بارەی خزمەتگوزارییەکانیش، داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەرمیان ئەنجام بدات وھەلی کار و دامەزراندنیش بۆ ئەو ناوچەیە زیاد بکات.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوانیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند حکوومەتی عێراق خۆی لە بابەتی قەرهبووکردنەوە دەدزێتەوە.
باسنيوز
