حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی بە ئامانجگرتنی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ئیسرائیل رونکردنەوە دەدات
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ره‌تیكرده‌وه هیچ بنه‌كه‌یه‌كی ناوه‌ندی زانیاری و چالاكی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ئیسرائیل له‌هه‌رێمی كوردستان كرابێته ئامانج و راشیگه‌یاند، " ئه‌و ھه‌واڵ و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه مه‌به‌ستداره و ته‌نیا ئامانجیان پیلانگێڕییه به‌رامبه‌ر به ھه‌رێمه‌كه‌مان".
جوتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌ت له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك میدیای ناوچه‌كه، ھه‌واڵێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گوایه بنكه‌یه‌كی ناوه‌ندی زانیاری و چالاكی ده‌زگایه‌كی ھه‌واڵگری ئیسرائیلی له ھه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته ئامانج و چه‌ند كارمه‌ندێكی ئه‌و بنكه‌یه‌ش كوژراون و بریندار بون".
ئه‌و ھه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری دوره له ڕاستییه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوشدا چه‌ندینجار ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌یان ئاراسته كردوین
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌و ھه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری دوره له ڕاستییه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوشدا چه‌ندینجار ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌یان ئاراسته كردوین به‌وه‌ی، بنكه‌یه‌كی ده‌زگای ھه‌واڵگری ئیسرائیل له كوردستان هه‌یه".
ئێمه پێمانوایه ئه‌و ھه‌واڵ و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه مه‌به‌ستداره
وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌ت ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "ئێمه پێمانوایه ئه‌و ھه‌واڵ و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه مه‌به‌ستداره و ته‌نیا ئامانجیان پیلانگێڕییه به‌رامبه‌ر به ھه‌رێمه‌كه‌مان".
باسنيوز
