وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/4/2021، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبوو) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ساڵى ڕابردوو لەو کاتانە هیوای هەموومان ئەوە بوو کەی ڤاکسین بەرهەم دێت، ئێستا کە لەبەردەستدایه‌ بەڵام دوو دڵی لەوەی وەریبگری، ئەو ڤاکسینەی بەردەستە ئەمە باشترینە ، ئەگەر ئێستا دەرفەتت هەبێت بۆ وەرگرتنی، لەوانەیە دواتر نەتوانی بە ئاسانی وەریبگری، زۆربەی وڵاتە زلهێزەکان کێشەی ڕێژەی دابینکردنی ڤاکسینیان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان هەیە، بۆیە هەموو ئەگەرێک چاوەڕوانکراوە".

ده‌شڵێت: "تکایە ناوی خۆت تۆمار بکە و بۆ ڕۆژی دواتر بڕۆ ڤاکسینەکەت وەربگرە و کەسانی بەساڵاچوانت بۆ وەرگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ هان بده‌، چاوەڕوان مەکە بۆ ئاگادارکردنەوە، لە هەمان کات مەڵێ ئەم جۆرە نا و ئەم جۆرە، پێش و دوای وەرگرتنی ڤاكسینه‌كه‌، ستافی ڕاهێنراو ڕێنوێنییه‌كانت بە دروستی پێدەڵێن".



باسنيووز
Top