پۆلیسی راپەڕین: تەرمی کچە خوێندکارێک گەیێندرایە نەخۆشخانەی رانیە

پۆلیسی راپەڕین: تەرمی کچە خوێندکارێک گەیێندرایە نەخۆشخانەی رانیە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی کچێکی 23 ساڵ گەیێندراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنی برینی پەت بە ملیەوە بووە.

بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی راپەڕین، کاژێر 03:20 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی (س. خ. ر) گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کە پیشەی خوێندکار و دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە رانیە، "شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە بووە".

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەوە مردنی کچەکە پشتڕاستکرایەوە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەریی رانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیسی بەڵگەکانی تاوانی راپەڕین چوونە شوێنی رووداوەکە لە رانیە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان "پێدەچێت رووداوەکە خۆهەڵواسین بێت. لە شوێنی رووداوەکەش دەستگیرا بەسەر ئەو لەچکەی کە ناوبراو پێوەی هەڵواسرابوو".

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکەش بەردەوامە.
rudaw -
Top