بەندکراوێکی دیکەی کورد لە ئێران لە سێدارە درا

بەندکراوێکی دیکەی کورد لە ئێران لە سێدارە درا
حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی دیواندەرەی سەر بە سنە کە بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە گرتووخانەی بیرجەند لە خوراسانی باشوور جێبەجێ کراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە 13ی4ی2021 هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دیواندەرە بەناوی "ئەرسەلان مورادی" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە گرتووخانەی ناوەندیی بیرجەند لە سێدارە دراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە بەرپرسانی گرتووخانەی بیرجەند تەنانەت پێش لە لە سێدارەدانی نەیانهێشتووە بنەماڵەکەی چاویان بە ئەرسەلان بکەوێت.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە پێنجەمین بەندکراوی کوردە لە گرتووخانەکانی ئێران لە سێدارە دەدرێن.





باسنيوز
Top