نێچيرڤان بارزانى: دەبێت قۆناخێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێبكات
رۆژی دووشەممە 12-04-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به جيا له‌گه‌ڵ سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى گردبوونه‌وه‌ى شارستانى بۆ چاكسازى (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووی عێراق، هومام حه‌موودى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراقى، ئه‌ياد عەللاوى، ئه‌ميندارى گشتيى پارتى ويفاقى نيشتمانى و خه‌ميس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم كۆبووه‌وه.
دوای سێ رۆژ لە سەردانەکەی بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە کە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و گوتی "دوای سێ رۆژ لە کۆبوونەوە لەگەڵ رێبەرانی عێراق و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان لە بەغدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەڕامەوە کوردستان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان کردووە و دەڵێت "له كۆبوونه‌وه‌كاندا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵات، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان تاوتوێكران."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات کە لە کۆبوونەوەکاندا "دووپاتمکردەوە کە پێويسته هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه ديدگه و لێكگهيشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات. ھەروەھا پێویستە بە تێڕوانینێکی نویێ ھاوبەشەوە بۆ داھاتوو و چارەسەرکردنی کێشەکان، لاپەڕەیەکی تازە ھەڵبدەینەوە و سوود لە ئەزموون و ھەڵەکان وەربگرین."
rudaw -
