راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تاران دەکات
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 12-4-2021، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تاران دەکات.
نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاندووە: قاسم ئەعرەجی بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی ئێران، سەردانی تاران دەکات.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆ دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا تەوەری کۆبوونەوەکان ئاشکرا نەکراون.
باسنيوز
