له چه‌ند رۆژی داهاتوودا راپۆرتی لێژنه‌ی چاکسازی ده‌گاته په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/4/2021، ریڤینگ هروری، سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان، ڕای گه‌یاند: چه‌ند رۆژی داهاتوو راپۆرتی تازه، كه راپۆرتی سێیه‌می چاکسازیی حکوومه‌ته، ده‌گاته په‌رله‌مانی كوردستان و ورده‌کاریی هه‌نگاوه‌کانی قۆناغی سێیه‌می چاکسازی، که له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان کراون، ده‌خرێنه ڕوو.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ندێ به‌ربه‌ستی دیكه، له ئه‌نجامدانی كرده‌ییانه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه و هه‌موو كه‌رت و سێكته‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
باسنيوز
