وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: له‌ هه‌ولێر تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوە دەگۆڕدرێن

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: له‌ هه‌ولێر تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوە دەگۆڕدرێن
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بەشێك لە تۆڕە كۆنەكانی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێكی هەولێر دەگۆڕدرێن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/4/2021، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەشێك لە تۆڕە كۆنەكانی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێكی هەولێر دەگۆڕدرێن، ئێستاش پڕۆژەكە بە درێژیی 18 كیلۆمەتر كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە".

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئەو تۆڕانەی ئاوی خواردنەوە كە دەگۆڕدرێن، ئاسنن و زۆر كۆن بوونه‌، لە زۆر شوێنیشدا تێكچووبوون، بۆیە ئێستا بە پایپی HDP دەگۆڕدرێن، كە له‌ ئیتاڵیا دروست كراوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، پڕۆژەكە لەسەر قەرزی درێژخایەنی ژاپۆنی و بە پشتیوانیی ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێ، بڕیارە لە ماوەی ساڵێكدا تەواو ببێت،‌ كە درێژیی ئەو بەشەی پڕۆژەكە كە ئێستا كاری تێدا دەكرێت، 18 كیلۆمەترە و تا ئێستا 11.8ی لێ‌ جێبەجێ‌ كراوە.












باسنيوز


Top