پۆلیسى گه‌رمیان: له كه‌لار باوكێك به هه‌ڵه منداڵێكى خۆى به ئۆتۆمبێل شێلا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/4/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ لە گەڕەکی (شەهیدان)ی کەلارەوە، تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دابوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بە گوتەی باوکی منداڵەکە، منداڵه‌كه‌ى ناوی (لاهوور ئاری فەیزوڵا)یە، تەمەنی سێ ساڵە، بەیانیی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری (جیپ لاریدۆ)یە، لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسى گه‌رمیان باسى له‌وه‌ش كردووه، ئێستا بە مەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە.
باسنيوز
