هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان جووڵه‌ی داعشی که‌م کردووه‌ته‌وه
بەرپرسی میحوەری باكوور و رۆژئاوای كەركووكی ھێزی پێشمەرگە، ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ماهه‌نگییەکی باش له نێوان هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا هه‌یه و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه وای کردووه که به‌شێکی زۆری مۆڵگه‌کانی داعش وێران بکرێن.
نووری حه‌مه‌عه‌لی، ڕاگەیاند: "له قه‌ره‌چۆغ و حه‌مرین و ناوچه‌کانی دیکه هه‌ماهه‌نگیی هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان وای کردووه که باره‌گاکانی داعش بکرێنه ئامانج و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی داعش هەبووە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان چووه‌ته قۆناغێکی زۆر باشه‌وه و به‌رده‌وام له‌رێگای ژووره هاوبه‌شه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه و زانیاری ئاڵوگۆر ده‌کرێت، زانیاریی هێزی پێشمه‌رگه بۆ هاوپه‌یمانان وای کردووه که ناوچه‌که تا ڕاده‌یه‌کی باش ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت".
نووری حەمەعەلی گوتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه که حکوومه‌تی عێراق نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه‌کان، به‌تایبه‌تی لە پرسی که‌رکووک و شنگالدا جۆرێک له که‌مته‌رخه‌می و سیستی دیاره، ئەگەر دوو هه‌فته‌ی پێش ئێستا ڕێککه‌وتن بچوایه‌ته واری جێبه‌جێکردنه‌وه، لێژنه هاوبه‌شه‌کان دروست کرابانەوە، ڕەوشەکە باشتر دەبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌کراون".
باس‌نیوز
