لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی شاندی دانوستاندكاری حکوومەت دەچنە په‌رله‌مانی کوردستان
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "لەسەر ڕاسپاردەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان شاندی دانوستاندكاری حكوومه‌ت ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە بێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنەی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان كۆببنەوە."
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا".
باسنيوز
