پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان دەکات

پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان دەکات
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ سێ پێشنیازەیاسا دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ 6ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

یه‌كه‌م/

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق

دووەم/

خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانە

1. پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

2. پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم/

خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان مەمەد پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی).






باسنيوز
Top