هه‌رێمی كوردستان زانایه‌كی "گه‌وره‌ی" بواری پزیشكی له‌ده‌ستدا
پرۆفیسۆر ته‌یب سابر، یەکەمین پزیشکی کورد بوو لەسەر ئاستی عێراق شەرەفی وەرگرتنی ناونیشانی ئەزموونکاری نێودەوڵەتی لە وڵاتی شاهانەی بەریتانیا بۆ پێدانی پسپۆڕی پزیشکی بۆ قوتابیانی پزیشکی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانی (Royal College) پێدرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، "هەرێمی کوردستان زانایەکی پزیشکی گەورەی لەدەستدا".
سامان به‌رزنجی نووسیویه‌تی: "خوالێخۆشبوو پزیشکێکی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بوو، زۆر بەئەمەک و مرۆڤدۆستانە بە رێک‌وپێکی خزمەتی پزیشکی ده‌كرد و هەزاران نەشتەرگەری بۆ چارەسەری نەخۆش ئه‌نجامداوه و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی له بواری پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بە پزیشکان كردووه".
پرۆفایل:
* پرۆفیسۆر ته‌یب سابر، پزیشكی راوێژكاری نه‌شته‌رگه‌ری گشتیی و نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس بوو.
* مامۆستای ئه‌زمونكاری بوو له كۆلیژی نه‌شته‌رگه‌ری شاهانه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن.
* هاوكاری كۆلیژی نه‌شته‌رگه‌ی ئه‌مه‌ریكایی بووه له شیكاگۆ.
* هاوكاری كۆلیژی نه‌شته‌رگه‌ری جیهانی بووه له شیكاگۆ.
* ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای نیویۆرك بووه بۆ زانسته‌كان.
* بۆردی كتۆرای له نه‌شته‌رگه‌ری گشتیی له به‌غدا هه‌بووه.
k24 -
