زەویلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پێنجوێن زیانی بە چەند شوێنێک گەیاند

زەویلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پێنجوێن زیانی بە چەند شوێنێک گەیاند
بە هۆی ئەو زەویلەرزەی ئێوارەی کە چەند شارێکی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند زیان بە چەند شوێنێکی قەزای پێنجوێن گەیشت.


ئێوارەی ئەمڕۆ زەویلەرزەیەک بە پلەی 5.2ی رێختەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند و لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکرا، لە قەزای پێنجوێن بەو هۆیەوە زیان بەر نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکە و چەند خانوویەک کەوت.


زانا عەبدولرەحمان، قایمقامی پێنجوێن، رایگەیاند: "خۆشبەختانە زەویلەرزەکە تەنیا زیانی دارایی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە".













باسنیوز

Top