حکوومەتی بڕیارێکی لە بارەی قەرزێکەوە دەرکرد
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتى کارو کاروباى کۆمەڵایەتى حکوومەتى هەرێمی کوردستان کە تێیدا هاتووە: "پاڵپشت بە بڕگەی حەفتەم لە کۆنووسی دانیشتنی ژمارە (١٢٣)ی ئەنجوومەنی کارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکران بڕیاریدا سزای دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکان دەبەخشرێن بەڕێژەی (٥٠٪) بە مەرجێک ئەگەر خاوەن کار لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/١ تا ٢٠٢١/١١/١ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کریکاران لە پارێزگاکان بکات بۆ دانی پارەی بەشداریەکان و قەرزەکەی بە شێوەی نقد بە یەکجار".
وەزارەتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەوانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە قەرزەکەیان بۆ ناکرێت بە قیست هەروەها ئەو خاوەنکارانەی پارەی قەرزەکانیان بۆ کراوە بە قیستی مانگانە ئەگەر لە ماوەی سەرەوە پارەکەیان بە نەقد بدەن بەر ئەو بڕیارە دەکەون.
زیاتر لە هەزار کرێکار لە سندوقی خانەنشینی مووچەی خانەنشینیان هەیە.
باسنيوز
