پۆلیسى هه‌ولێر: ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵى دەكرد ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/4/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵى دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ئافرەت و سواڵى بە سێ لە خوشكەزاكانیشی دەكرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمه‌تباره‌كه دانى بە تاوانەكەیدا نا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
باسنيوز
