له‌ كەركووك دوو تیرۆریست ده‌ستگیر كران

له‌ كەركووك دوو تیرۆریست ده‌ستگیر كران
لە كەركوك دوو تیرۆریستی مەترسیدار دەستگیركران، كە پلانیان به‌ئامانجگرتنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان بووە.

غالب محەمەد، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك ، رايگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 4ی 2021، لە لایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگرییەوە دوو تیرۆریستی داعش لە سنووری كەركووك دەستگیر كران."

گوتیشی: ئەو دوو تیرۆریستە بە دانپێدانی خۆیان، پلانی كردنەئامانجی هێزە ئەمنییەكانیان هەبووە، هەروەها كاریان كردووە بۆ هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی كرده‌وەی تیرۆریستی لە شاری كەركووك."

ئاشكراشی كرد، كه‌ دۆسیه‌ی ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ ده‌ستگیر كراوه‌، په‌ڕاوی یاسایی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و خراوه‌ته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر.












باسنيوز


Top