هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ نۆره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان بۆ دانراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/4/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و داواكارانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى نۆره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان له‌ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 8/4/2021 بۆ دانرابوو، كه‌ به‌هۆى ڕاگه‌یاندنى پشوو له‌و ڕۆژه‌دا، نۆره‌كانیان به‌سه‌ر ڕۆژه‌كانى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:


1- ئەوانەی کاتژمێر 8 بۆ 9یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی یەکشەممە 11/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.

2 - ئەوانەی کاتژمێر 10یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی 12/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.

3 - ئەوانەی کاتژمێر 11یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی 13/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.

4 - ئەوانەی کاتژمێر 12یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی 14/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.




باسنيوز
Top