مەسرور بارزانی: ناوچەی ئارام کوردستانی لە جینۆسایدێکی دیکە پاراست
(30) ساڵ پێش ئێستا لە بەھاری ساڵی (1991) خەڵكی باشووری كوردستان دژی ستەم و زوڵم و دەسەڵاتی رژێمی بەعسی عێراق كۆچیان كرد و دەسەڵاتی رژێمیان لە كوردستان رەتكردەوە، ئەمەش بە كۆچی ملیۆنی كورد ناوی دەكرد، كە كۆڕەوێكی سیاسی زۆرە ملێی بوو، بەڵام لە ئەنجامدا كێشەی كوردی كرده كێشەیەكی نێودەوڵەتی و كورد بە تێكڕایی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی مرۆڤایەتی خۆی كردە پەیامێكی راستەقینە، كە بێكەسی و بێ پاڵپشتییەكەی گۆڕا بۆ پاڵپشتی نێودەوڵەتی، ھەریەك لە "دانیال میتران" و "جێمیس بیكەر" وهزیری ئهوكاتی دهرهوهی ئهمهریكا رۆڵێكی گرنگیان بینی و ئەوەبوو بە هەوڵی ئەوان هێڵی (36) دیاری كرا و بڕیاری (688)یان دەركرد، بۆیە ئەو بڕیارە توانی جینۆسایدی كورد رابگرێت.
k24 -
